PAZADIK: به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌عدی نه‌قشبه‌ندی رۆژی شه‌ممه 17/07/2010، کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان کۆڕێکی ماته‌مینیی له شاری ئاڕنهێمی ئه‌و وڵاته رێکخست.
له‌و کۆڕه ماته‌مینیه‌دا کوردانی شاری ئارنهێم و ده‌ورووبه‌ری له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تێیدا به‌شدار بوون. کۆڕه‌که له کاتژمێر00: 6 ئێواره ده‌ستیپێکرد و تا کاتژمێر 10:00 شه‌و به‌رده‌وام بوو.
هه‌روه‌ها له‌و کۆڕه ماته‌مینه‌دا خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندییه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که به‌شدارییان له‌و کۆڕه ماته‌مینیه کرد.
لێره‌دا جارێکی دیکه به‌ناوی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه رێز و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که به‌شداری ئه‌م کۆڕه ماته‌مینه بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی رێکخستی هوله‌ند
28 پووشپه‌ڕی 2710
18 جولای 2010
Holland Committee
Kurdistan Freedom Party
nl.pak1@gmail.com