PAZADIK: به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی سه‌عدی نه‌قشبه‌ندی، برای به‌ڕێزان شێخ مه‌سعود نه‌قشبه‌ندی سکرتێری سپای رزگاری کوردستان و خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان و مامی خاتوو هامنۆ نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی PAK، به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان له په‌یامێکدا به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشیی لێکردوون و هاوده‌ردیی له‌گه‌ڵ ده‌ربڕیون. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامی سه‌رۆکی PAK ه:
به‌ڕێز کاک شێخ مه‌سعود نه‌قشبه‌ندی سکرتێری سپای رزگاری کوردستان، خوشکانی ئازیزم چیمه‌ن خانم و هامنۆ خانم، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی و مه‌رگی ناواده‌ی برا و مامی خوالێخۆشبووتان سه‌عدی نه‌قشبه‌ندی پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان پێشکه‌ش ده‌که‌م و خۆمان به به‌شداری خه‌متان ده‌زانین. له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر دلۆڤانی خۆی و سه‌بوورییش به ئێوه و هه‌موو بنه‌ماڵه و که‌سوکارتان ببه‌خشێ.
به‌ڕێزه‌وه
عه‌لی قازی محه‌مه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
21 پووشپه‌ڕی 2710
12 جولای 2010